AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٧ ٠٧:١١

سپای پاسداران تانکەرێکی نەوتکێشی لە گەرووی هورموز تەقاندەوە

سپای پاسداران تانکەرێکی نەوتکێشی لە گەرووی هورموز تەقاندەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: تانکەری هێرشبەر ترێند کە ئاڵای تۆگۆی لەسەر بوو دوای ئاگرکەوتنەوە لێدرا و ڕاگیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەدار عەلی عوزمایی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: تێپەڕاندنی نایاسایی بەناو گەرووی هورمزدا جگە لە لەناوبردنی کەشتییە سەرپێچیکارەکە هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت.

شەوی ڕابردوو تانکەری نەوتکێشی ترێند بە ئاڵای تۆگۆوە، بە هاندان و فریودانی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا، بەنیازی ئەوە بوو بە شێوەیەکی نایاسایی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت، بەڵام دوای ئەوەی ئاگری تێکەوت لێیدرا و وەستێندرا.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران جارێکی دیکە هۆشداری دەدات لەوەی تێپەڕبوونی نایاسایی بەناو گەرووی هورمزدا جگە لە لەناوبردنی کەشتییەکان هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت”.

News ID 60446

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha